لایەکی شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
"ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە"
K24 – سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، لایەکی شەقامی سەرەکی راپەڕین – سلێمانی دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، نۆژەنکردنەوەکە له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مەریكی تاوه‌كو باخی به‌ختیاری ئه‌نجامده‌درێت.
هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران بە ئاگابن و هەماهەنگ بن تاوەکە رێگاکە نۆژەندەکرێتەوە چونکە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.