لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق کۆدەبێتەوە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی دەکات
K24 – ههولێر:
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی سێشەممە، لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاند: "لیژنەکە لە 18 کەس پێکهاتوون و سێ کەس لەوان کوردن و کەمینەکانیش نوێنەریان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون و بڕیار سبەی بەیانی لە بەغدا بەشداریی کۆبوونەوەی لیژنەکە بکەن.