پێنج وڵات خاوەنی نیوەی یەدەگی زێڕی جیهانن

لە یەدەگی زێڕ ئەمەریکا لە پلەی یەکەمدایە

K24 - ھەولێر

پێنج وڵات خاوەندارێتی زیاتر لە نیوەی یەدەگی زێڕی جیھان دەكەن و عێراقیش توانیویەتی پیگەی خۆی لە لیستەكەدا بپارێزێت.

ئەنجوومەنی جیھانی زێڕ رایگەیاندووە، ھەر یەك لە ئەمەریكا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا و رووسیا خاوەندارێتی زیاتر لە نیوەی یەدەگی زێڕی جیھان دەكەن، بەجۆرێك لە كۆی 34 ھەزار تۆن زێڕ لە جیھاندا،  خاوەنی 18 پۆینت 627 تۆن زێڕن.

ھەر بە پێی ئەنجوومەنەكە، ئەمەریكا لە پلەی یەكەمدا ھاتووە بە تێكڕای 8 پۆینت 133 تۆن، ئەڵمانیا بە 3 پۆینت 366 تۆن، ئیتاڵیا لە پلەی سێیەم دێت بە تێكڕای 2  پۆینت 451 تۆن، دواتر ھەر یەك لە فەرەنسا و رووسیا بە 2  پۆینت 436 و 2 پۆینت 241 تۆن زێڕ.

سەبارەت بە عێراق توانی پێگەی خۆی لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وەك پلەی پێنجەم بپارێزێت و دوای ھەر یەك لە سعوودیە، لوبنان، جەزائیر و لیبیا دێت و كۆریا یەدەگی سەرجەمیان دەگاتە 96 پۆینت 3 تۆن.

ھ.م