قوتابیانی په‌یمانگه‌ی رووناكی بۆ نابینایان گرفتیان بۆ درووست بووه
"به‌ڵێنده‌ر كاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
نەبوونی ئامرازى گواستنەوەی قوتابیانی پەیمانگەی رووناکی بۆ نابینایان، بەشێکی زۆر لە قوتابیانی لە خوێندن بێبەش کردووە و خێزانەکانیان ناتوانن ھاتوچۆیان پێبکەن لەبەر خراپی باری داراییان.
ساڵانە پاسی گواستنەوه بۆ خاوەن پێداویستیيە تایبەتەکان دابین دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بەڵێندەرەکان پابەندنەبوون بە کارەکانیان و له کۆی 90 قوتابی تەنھا 25 قوتابی دەتوانێت بێت بۆ پەیمانگا و درێژە بە خوێندن بدەن.
ژماره‌یه‌كی كه‌می قوتبیانقوتابیان لە پۆلەکان دەبیندران، ھەرچەندە چەند مانگێك بەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام بە گوتەی خۆیان ھەموو ساڵێك ئەوان كێشەی ھاتوچۆیان رووبەڕوو دەبێتەوە و ئەوانەی بەڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشەی گواستنەوەیان پێده‌ده‌ن، قسەكانیان نابنە كردار و ھەر لە چوار چێوەی بەڵێن دەمێننەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ولێر، ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له كێشه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌مان داوه‌ته به‌ڵێنده‌ره‌كه، تا كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به كاره‌كه‌یه‌وه، ناچارین به رێگه‌ی یاسایی، به‌ڵێنده‌رایه‌تییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه و رووبه‌ڕووی سزای بكه‌ینه‌وه".
پەیمانگای رزوناکی بۆ نابینایان لە ساڵی 1980 دامەزراوە لە ژێر چاودێری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی، سەدان قوتابی نابینا‌و خاوەنپیداویستی تایبەتی پیگەیاندووە, سەرەڕای نەبوونی ئامرازه‌كانی گواستنەوەی قوتابیان، کێشە لە بینای پەیمانگەکەشدایە و رەچاوی تایبەتمەنديیەکانی نابینایان نەکراوە، تا کارئاسانیان بۆ بکات و لە کار‌و جووڵەی رۆژانەیان دووچاری ناڕەحەتی و ئەستەمنەبن.
