وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاری تایبەت بە یەكسانی جێندەری بڵاودەكاتەوە
30 سەنتەری تایبەت بە یەكسانی جێندەری لە كوردستان ھەن
K24- سلێمانی:
وەزارەتی خویندنی باڵ و توێژینەوەی زانستی لە ریگەی رێکخستنی سیمینارەوە بۆ توێژەرانی باڵای بواری جێندەری، دەیەوی زۆرترین زانیاری و شارەزایی بداتە سەرۆك بەشی ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە یەکسانی جێندەری لە زانکۆکانی کوردستان, ئێستاش ٣٠ سەنتەری جێندەری ھەیە، کە بەشێوەی کۆرس پرۆگرامی جێندەری پیشکەش دەکهن, ھەوڵێکیش ھەیە، کە بکرێتە پرۆگرامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا.
یوسف مهعروف، بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت: لە رووی داراییەوە کێشەمان ھەیە، بۆیە تائیستا نەمانتوانیوە ئەو سەنتەرە بەڕێوەبەرین.
سەنتەری یەکسانی جێندەر بۆیەکەمجار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١١ دامەزرا، دواتر لە رێی راسپاردەیەکەوە کە لە لایەن ئەنجوومەنی خانمان و چەندین چالاکوانی مافەکانی ئافرەتان و ریکخراوەکانهوه پیشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا و لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن وەزارەتەوە بڕیاردرا، بە فەرمی سەنتەرەکانی یەکسانی جێندەری لە سەرجەم زانکۆکان بکرێنەوە و لە ئێستاشدا ٣٠ سەنتەر لە ناو زانکۆ حکوومی و ناحکوومیەکان ھەن.
H.B
