لاڤرۆڤ: سه‌رسامم به تره‌مپ
زۆر راشكاوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، سه‌رسامه به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
لاڤرۆڤ له باره‌ی تره‌مپه‌وه گوتی: تره‌مپ له تاوتوێكردنی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا زۆر به روونی و بێ پێچ و په‌نا گفتوگۆ ده‌كات و ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كاته‌وه، به زمان ده‌یڵێت.
سه‌باره‌ت به دوا دیداری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: ئێمه زۆر باش یه‌كدی ده‌ناسین. هه‌ریه‌كه‌مان سرووشت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وی دیكه‌مان ده‌زانین.
لاڤرۆڤ له باره‌ی تره‌مپه‌وه ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تره‌مپ له گفتوگۆ سیاسییه‌كان هه‌یه‌تی له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا نییه، به بڕوای خۆم ئه‌و رێچكه‌یه‌ی تره‌مپ به‌رهه‌مداره.