حکوومەت بەشی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی
"کۆمپانیاکان شارەکانییان قۆرخ کردووە بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاری دابین بکەن"
K24 – ههولێر:
حكوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بە رێکخستنەوەی کەرتی وەبەرھێنانی نیشتەجێبوون کردووە و لە رێگەی بڕیارێکەوە ھەوڵی ئەوە دەدات لە ماوەی چەند مانگی داھاتودا پارەى سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی یەکەکانی نیشتەجێ بوون بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆى.
بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی شەشەوە دەست بەجێبەجێ کردنی دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی یاسایی لە دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت، بڕیارەکە دەرچوەوە و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و شارەوانییەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن.
بەرپرسی یەکێک لە نوسینگەکانی بە کرێدانیش لەو یەکانە دەڵێت، کۆمپانیاکان شارەکانییان قۆرخ کردووە بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاری دابین بکەن لە ھەمانکاتیشدا پارەش لە ھاووڵاتی وەردەگرن.
بۆ لەمەودواش، هەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی نوێ دروست بکرێت، بەشی خزمەتگوزارییەکەی لە لایەن حکوومەتەوە بەڕێوەدەبرێت.
H.J