جۆنسۆن: دانپێدانانه‌كه‌ی ئێران گرنگه
ململانێ هیچ ئه‌نجامێكی باشی نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاند، دانپێدانانی كۆماری ئیسلامی ئێران و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه.
گوتیشی: به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران ده‌ری بڕیوه، ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موولایه‌ك گرژییه‌كان بوه‌ستێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و فراوان و روونی نێوده‌وڵه‌تی له كاره‌ساته‌كه بكرێت و ته‌رمی قوربانییه‌كان بگاته‌وه شوێنی خۆیان.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و رووداوه به روونی بۆ هه‌مووانی ده‌رخست، كه ململانێ جگه له زیان و كاره‌سات زیاتری لێ ناكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، به داخه‌وه به هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هێنابوویه ئاراوه، به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییه‌وه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه تێكشكاوه.