پێگەی ھەرێمی كوردستان لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی عێراق
بودجە و ناوچە كوردستانییەكان بە كێشەی سەرەكی نێوان ھەولێر و بەغدا ناودەبردرێن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی عادل عەبدولمەھدی بە شاندێکی باڵاوە گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆبووەوه, جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی عێراق ھەیە.
له‌مباره‌یه‌وه دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەلاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە دەڵێت: کێشەی بودجە و ناوچە دابراوەکان کێشەی سەرەکین و بۆ چارەسەری ریشەییش، پێویستی بە مەودایەکی دوور و بەرنامە داڕیژراو ھەیە، تا بە یاسا و دەستوور ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ھێشتا ئەو عەقلیەتە ماوە، کە حکوومەتە یه‌ك له‌دوا یهكهکانی بەغدا پەیڕەویان ده‌کرد، ئەویش بڕینی مافە سەرەتاییەکانی کورده.
کێشەکانی نیوان ھەریم و بەغدا بەشی زۆری بەرەو چارەسەری رۆیشتوون، تەنھا رێککەوتنی کۆتایی ماوە، بە رای توێژەران و شارەزایان پێویستە حکوومەتی ھەریم بە یاسا و دەستوور ئەو کێشانە یەکلایی بکاتەوە, ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئاستی گفتوگۆکان و ھێوربوونەوەی دۆخی سیاسی عیراق و پێکھینانی حکوومەتێکی نوێی داھاتوو.
H.B