مه‌سرور بارزانی: قەداسەتی پاپا پێزانینی هەبوو بۆ ئەو کارانەی ئێمە لە پێناو لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان ئەنجامی دەدەین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەی (لە ریپوبلیکا La Republica ) ی ئیتالی

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەی بەناوبانگی ئیتالی (لە ریپوبلیکا) چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەنجامداوە لە بارەی سەردانەکەی بۆ ئیتالیا و دیدارە گرنگەکەی لە گەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئیتالیا . لەو چاوپێکەوتنەدا کە رۆژنامەوانیی ناسراوی ئیتالی ڤینچێنتسۆ نیگرۆ ئەنجامدراوە ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە مەترسییەکانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئاسایشی جیهان دەکات . ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە: 

رۆما - ئیتالیا 

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ئەوەی هەڕەشەکانی داعش تا چەند جیددین گوتی “داعش لەناونەچووە و لەبنەڕەتەوە لەناونەبراون، لە هەندێک ناوچەی سنووری نێوان  هەرێمی کوردستان و ئەوبەشەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵیدایە، بەردەوام تێرۆریستەکان ئامادەبوونیان هەیە و تەنانەت پەیوەندیان لەگەڵ گرووپەکانی سوریاشەوە هەیە. هەروەها لە عێراق تائێستا فاکتەرەکانی بەرهەمهێنانەوەی تێرۆر هەرماون”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی حکومەتی ئیتالیای کرد کە لە رووی سەربازی و بەتایبەتی راهێنان بە پێشمەرگە زۆر هاوکاریان پێشکەش کردووە . سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێ “ من لە رۆما بەرپرسانی ئیتالی دەڵێم کە پێویستە ئیتالیا وەک بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان نابێت عێراق و کوردستان بەجێبهێڵن”. 

پرسیار: چ زانیارییەکتان لە بارەی داعشەوە بە هاوڕێ ئیتالیەکانتان دا ؟

مەسرور بارزانی:  داعش بەتەواوی لەناونەچووە، ئێستا خەریکی خۆرێکخستنەوەیە، هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە ناوچەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگە،. لە کۆبوونەوەکانماندا لە رۆما یەکێک لەو بابەتانەی باسمان کرد ئەوە بوو کە پێویستە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە  عێراق چاک بکرێت لە پێناو بنبڕکردنی ئەو فاکتەرانەی یارمەتی بەرهەمهێنانەوەی تیرۆریزم بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەدەن. هەژاریی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، دەبنە هۆکاری نزیکبوونەوە لە رێکخراوە تێرۆریستییەکان و گەشەکردنیان. 

پرسیار: ماوەیەکە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەتان گەیشتووەتە لوتکە، بەتایبەتی دوای کوشتنی جەنەرالی ئێرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە 

مەسرور بارزانی: ئاشکرایە ئەو ناوچەیەی ئێمە تێیدا دەژین ناوچەیەکی  سەختە و ئاسان نییە . بەڵام دەبێت لەگەڵ رووداوەکاندا هەڵبکەین و تێیدا بژین .

پرسیار: چۆن پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریکای هاوپەیمان و لە هەمانکاتدا ئێران بەڕێوەدەبەن؟

مەسرور بارزانی : ئێران دراوسێمانە و وڵاتێکی زۆر گرنگیی ناوچەکەیە، ئەوان هەوڵ دەدەن بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن، ئەمەریکاش هاوپەیمانمانن، لەشەڕی دژی تێرۆریزم و هەروەها دواتر بۆ سەقامگیریی ناوچەکە هاوکاریان کردووین. ئێمە لەناو ناوچەیەکداین هەزاران کێشەی هەیە، بەردەوام هەڵمانکردووە و هەر بەردەوامیش دەبین.

پرسیار: جەنەرال سولەیمانی دانوستاندکارێکی پێداگربوو، وابزانم زۆر جار ئەوتان دیتووە؟

مەسرور بارزانی: داعش هەڕەشە بوو بۆ ئێمە لە کوردستان،  هەروەها بۆ حکومەتی بەغدا و عێراق بەگشتی. کاتێکیش بووە مایەی هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ عێراق،  لە هەمانکاتدا هەڕەشە بوو بۆ ئێرانیش کە دراوسێی ئێمەیە. بۆیە کاتێک داعش بەشێوەیەکی ترسناکانە هێرشی دەکرد، ئێران هەڵوێستی وەرگرت و پەیوەندییەکانی لەگەڵمان پتەوتر کرد .  بەڵێ جەنەرال قاسم سولەیمانی چەندینجار سەردانی کردووین.

 پرسیار: بۆچوونی ئێوە لەسەر کوشتنی ئەوچییە؟ لە نێوان ئەمەریکاو ئێران کامیان هەڵدەبژێرن؟

مەسرور بارزانی: وەکو گوتم ناوچەکەمان رووداوی زۆری تێدا روودەدەن، بەڵام ئێمە ناتوانین لێی دەربچین و جێی بهێڵین، بۆیە هەمیشە رێگاچارەیەکمان دۆزیوەتەوە.

پرسیار: ئێوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووساڵ لەمەوبەر کێشەیەکی جدیتان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ دروستبوو، کاتێک هەوڵتاندا رێگای جیابوونەوە بگرنەبەر. ئێستە پەیوەندییەکانتان چۆنە؟

مەسرور بارزانی :  لەگەڵ حکومەتی پێشووی بەغدا کێشەو جیاوازی سیاسیمان هەبوو. ئێستا لە بەغدا بارودۆخێکی نوێی سیاسی هەیە، ماوەیەکە بە هۆی هەبوونی ناسەقامگیریی ، چارەسەری زۆربەی کێشە سیاسییەکان خاوبووە . هەرێمی کوردستان لە دەستوری عێراقدا قەوارەیەکی جێگیرە و دانی پێدا نراوە. بۆیە دەبێت دەستوور وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.

 پرسیار: مەبەستت لە حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبردنی خۆتانە؟

مەسرور بارزانی: بەڵێ ، ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەندێک چاکسازی کارگێڕی و ئابووریمان دەست پێکردووە، بەتایبەتی ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و باشترکردنی دۆخی ئابووری. دەمانەوێ هەماهەنگی زیاتریشمان لەگەڵ بەغدا هەبێت.

پرسیار: بەڕێزتان لە ڤاتیکان لە لایەن پاپا فرانسیس و سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان پێترۆ پارۆلین پێشوازیتان لێکرا، ئەمە گرنگی پێدانێکی گەورە بوو بۆ هەرێمێکی بچووکی وەک کوردستان.

مەسرور بارزانی: ئێمە بە قەداسەتی پاپامان راگەیاند کە پابەندین بە رێزگرتن لە ئاینە جیاوازەکان و پاراستنی مافی پەیڕەوانی ئاینەکانی وەک کریستیان و ئێزیدییەکان. ئێمە ئێستا میوانداری هەزاران پەنابەر و ئاوارە دەکەین کە  لەدەست چەوسانەوە پەنایان بۆ ئێمە هێناوە ، ئێمە شانازی بە پێشوازیکردن لە زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەکەین.

سوپاسی قەداسەتی پاپا فرەنسیسمان کرد  و داوای پشتگیریی و نزامانکرد لە پێناو ژیانێکی خۆشتر و سەقامگیریی. قەداسەتی پاپاش رێز و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو کارانەی ئێمە ئەنجامی دەدەین.

لەئیتالیەوە: سامان سابونچی