دوای ئه‌وه‌ی كار له‌كار ترازا ئێران بڕیاریدا
دوای چین ئێران خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنایه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران "ئێرنا" بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی چینی بۆ وڵاته‌كه‌یان داوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سه‌رانسه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه تا ئێستا مردنی 27 كه‌س له‌و وڵاته راگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، تا ئێستا جگه له‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، تووشبوونی 245 كه‌سی دیكه‌ش به‌و په‌تایه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه پێكردنه، دوای چین، ئێران دووه‌م وڵاتی جیهانه له زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌تای كۆرۆنا بوونه و به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له عێراقیش تا ئێستا 6 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه راگه‌یه‌ندراون، كه سه‌رجه‌میان له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
H.B