نەخۆشخانە تایبەتەکەی ووهان داخرا

ئەو نەخۆشخانەی چین لە ماوەی 10 رۆژ بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا دروستی کرد دادەخرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئەو نەخۆشخانەی چین لە ماوەی 10 رۆژ بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا دروستی کرد دادەخرێت

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی، دواین 34 کەس لەو نەخۆشخانەیە لە شاری ووهان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و هەموویان رەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دواین نەخۆش، نەخۆشخانەکەی جێهێشت و تۆمارکردنی حاڵەتی نوێش لە چین، کەمیکردووە.

16 نەخۆشخانە هاوشێوەی ئەم نەخۆشخانەیە لە ووهان بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا دروستکراون و تاوەکو ئێستا 12 هەزار کەسیان چارەسەر کردووە.

ئێستا تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کەمیکردووە و بەرەو دابەزین دەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتە رێکاری تووندی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گرتەبەر و لە هەندێک ناوچە، ماڵ بە ماڵ پشکنینی بۆ دانیشتوان دەکرد.

80 هەزار و 26 کەس لە چین دووچاری نەخۆشییەکە بوون و 44 هەزار و 551 کەسیش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، نزیکەی سێ هەزار کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.