وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا تەوقە لەگەڵ مێرکڵ ناکات

لە ترسی کۆرۆنا متمانەی بە راوێژکاری ئەڵمانیاش نەماوە

K24 – هه‌ولێر:

لە دیدارێکی بەرپرسانی حکومەتی ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رەتی دەکاتەوە تەوقە لەگەڵ ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بکات.

هۆرست زیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، کاتێک مێرکڵ دەست بۆ تەوقەکردن دەبات، دەستی دەکشێنێتەوە، مێرکڵیش پێدەکەنێت و دەڵێت ئەوە کارێکی دروستە.

لە ئەڵمانیا 130 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 16 کەس چاکبوونەتەوە و هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوە.

Anadolu