"یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمار کرا"
نەخۆشەکە نەخۆشخانەی جێهێشت
تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا، نەخۆشخانەی فوراتی گەشتی لە بەغدا جێهێشت و چارەسەری بۆ کرا.
نەخۆشەکە تەندروستی جێگیرە و بەبۆنەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغدا، ئاهەنگی بۆ رێکخرا.
جاسم حەجامی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغدا لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، هاووڵاتییەکە تەندروستی باشە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.