رێکخراوی تەندروستی جیهانی دڵی عێراقییەكان خۆشدەكات

"تووشبووانی عێراق بە كۆرۆنا تەندروستییان جێگیرە"

K24 - ھەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوونی کۆرۆنا لە عێراق، بە سووک پێناسە دەکات و پێیوایە ئەگەری چاکبوونەوەیان زۆرە.

ئەدهەم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نووسنگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ستایشی رێکار و بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکانی عێراقی، لە رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و زۆربەی حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە بە سووک پێناسە کرد و رایگەیاند "ئەگەری چاکبوونەوەیان زۆرە، تەنیا ترس لەسەر گیانی نەخۆش و بەتەمەنەکاندا هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، چەندین کاروانی داوودەرمان دەگەیەنرێتە عێراق.