ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له قه‌ته‌ر گه‌یشته 262 كه‌س
به هۆی تێكه‌ڵی سێ كه‌س له تووشبووه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی قه‌ته‌ر، رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ی ئازار/ مارسی 2020) ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (262) كه‌س.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی قه‌ته‌ر رایگه‌یاندبوو، (238) حاڵه‌تیی تووشبوویان به كۆرۆنا تۆمار كردووه، به‌ڵام به هۆی تێكه‌ڵی سێ كه‌س له تووشبووه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكی خۆیان، ئه‌و ژماره‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ (262) كه‌س.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ره‌وشی ته‌ندرووستی سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی تووشبوو سه‌قامگیره و سه‌رجه‌میان له كه‌ره‌نتینه‌ن و له ژێر چاودێریدان.