دكتۆر فۆسی، 19 سه‌عات له‌كاردایه، ژنه‌كه‌ی دەیهوێت پشوو بدات
پیاوێكی به‌وره و قژێكی ماش‌و برنجی و چاویلكه‌یه‌كی به‌به‌رده‌وامی له‌چاودایه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
زۆربه‌ی خه‌ڵك له ئه‌مریكا زانای به‌رگی- ئیمینۆلۆجیست، دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆسی ئه‌ناسێت. كه دكتۆرێكی دره‌وشاوه‌ی نێو كۆشكی سپی-یه له تیمی به‌رگری له كۆرۆنا ڤایرۆس. پیاوێكی به‌وره و قژێكی ماش‌و برنجی و چاویلكه‌یه‌كی به‌به‌رده‌وامی له‌چاودایه. زۆربه‌ی كات شانبه‌شانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ وه‌ستاوه.
سی ئێن بی سی نیوز ده‌چێته ناو ژیانی كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی لێهاتووه. به‌بێ هیچ ترسێك دێت و ده‌چێت. كاره‌كه‌ی ترسناكه و پڕه له‌ئاڵۆزیی و چه‌ندین كاری گه‌وره‌ی پێشتر ئه‌نجامداوه. د. فۆكسی به ئی بی ئێس ده‌ڵێت: "ژیانم ئه‌و ژیانه‌یه كه هه‌ڵمبژاردووه، ئه‌مه وه‌زیفه‌ی منه".
ئه‌مه چ كارێكه! به‌درێژایی 36 ساڵ ته‌مه‌نی وه‌ك شاره‌زا له نه‌خۆشییه بڵاوبوهكان، كاركردن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان له‌نێویاندا ئایدز و سارس و میرس و ئیبۆلا.
ئێستا ئه‌و به 79 ساڵ ته‌مه‌نییه‌وه رۆژانه 20 سه‌عات له كاركردندایه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه.
ژنه‌كه‌ی فۆسی -كریستن گرایدی- له 35 ساڵییه‌وه وه‌ك په‌رستیاری بایۆئهسیست، كارده‌كات، به‌ڵام له‌مساڵه‌وه بڕیاریداوه ئیتر پشوویه‌ك به خۆی بدات. گرایدی به سی ئێن بی سی نیوز-ی وت: "هه‌وڵده‌ده‌م فۆسی پشوو بدات، نان و ئاو به‌شێوه‌یه‌كی دروست بخوات، بخه‌وێت به‌بێ خه‌م، هه‌ڵبژارده‌یی بێت گه‌ر رێكه‌وتن له‌سه‌ری هه‌بێت. به‌ڵام فۆسی ده‌ڵێت، نا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ ئه‌یڵێیت".
پێویسته بزانین، دكتۆر فۆسی له‌ساڵی 1984ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانییه بۆ نه‌خۆشییه هه‌ستیاریی و بڵاوه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌ش ئیداره‌ی جیاوازدا. به‌وه ناسراوه كه رۆژانه 16 سه‌عات نقوم بووه له كاركردندا، و هه‌میشه وه‌ك وه‌رزشكارێكی ماراسۆن به‌ماوه‌ی حه‌وت مایل له‌پێش هاوڕێكانییهوهیهتی له نیوهڕۆخواندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا سه‌عاته‌كانی كاركردنی درێژكردووه‌ته‌وه بۆ نزیك 19 سه‌عات.
گرایدی-67ساڵ-ی خێزانی كه كاری ده‌كرد له سه‌نته‌ری لێنۆرگه پزیشكییه‌كانی سه‌ر به په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ فۆسی هه‌موو توانایان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌ندروستییه‌كی باشه، به‌ڵام له‌ناو كارێكی تاقه‌تپڕوكێندا.
له‌كاتێكدا گرایدی و فۆسی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دابڕاو نین له‌و ماڵه‌یان كه له باكووری بیسیسدا له‌ویلایه‌تی مێرلاند، هه‌یانه. گرایدی ده‌ڵێت: "له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممان هه‌موو میواندارییه‌كی هاوڕێ و دۆسته‌كانمان قبوڵ كردووه".
به‌ڵام هه‌روه‌ك كارێكی هه‌میشه‌یی رۆژانی تر، ئێستا كاتێكی قورسه، "فۆسی" له كاردایه، هه‌روه‌ها گرایدی ده‌ڵێت: "خشته‌ی كاركردنی من و فۆسی له سێ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تێكچووه. كاركردنی فۆسی زۆر زیاتر بووه".
به‌ڵام ئه‌و خه‌مێتی و ده‌ڵێت: "هه‌میشه دوپارتمكردووهتهوه كه له‌كاتی ئه‌م ده‌رده‌دا تێكه‌ڵ بوون كهمكاتهوهو كه‌ره‌سته‌ی پێویستی خۆپاراستن به‌كاربهێنێت".