ترەمپ: پێشهاتی دڵخۆشکەر لەبارەی چارەسەری کۆرۆنا هەن
ئەمەریکا لە دۆزینەوەی چارەسەر بە کوێ گەیشتووە؟
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی لە کۆشکی سپی ئاشكرای كرد، كۆمپانیایه‌كی وڵاتەکەی چاره‌سه‌رێكی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیووه‌ته‌وه كه رێگه نادات ڤایرۆسه‌کە له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه بگوازرێته‌وه.
ترەمپ گوتیشی، پێشهاتی دڵخۆشکەر هەن و ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌مزووانه تاقیده‌كرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی به زووترین كات ئاشكرا ده‌كرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 19 چاره‌سه‌ری جیاواز له ئه‌مەریكا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان تاوه‌كو به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزریته‌وه.
لە ئەمەریکا 468 هەزار و 895 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 16 هەزار و 697 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 25 هەزار و 928 کەس چاکبوونەتەوە.
H.J