نرخی نەوتی برێنت زیاتر دابەزی

دوای 21 ساڵ گەیشتە ئەو ئاستە

K24 - ھەولێر

گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو، بۆ ژێر 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 1999ـەوە.

کاتژمێر 7:34 خولەک بە کاتی هەولێر، نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 12.62% بۆ 16.89 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی تێکساس بۆ ژێر سفر دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بۆ سالب 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، واتە بازرگان لەسەر هەر بەرمیلێک نەوت 37 دۆلاریشی بە کڕیار دەدا.