پۆلیسی سلێمانی ساتی دزینی چەند ماتۆڕسکیلێکی بڵاوکردەوە
دزەکان دەستگیر کراون
K24 – سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە 20 ماتۆڕسکیلیان دزیووە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، شەوی رابردوو، لە دوای سکاڵای هاووڵاتیان لەسەر دزینی ماتۆڕسکیلەکانیان، دزەکانیان دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1994) و ( ش ،س، ع لەدایكبووی 2004 ) كە كوردن و هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزینی ماتۆرسكیل لەناو شاری سلێمانی. راگیراون و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.