مەشهەدانی داوای یەكلاییكردنەوەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتن دەكات

عێراق و ئەمەریکا
عێراق و ئەمەریکا

مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە، تییدا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن كرایەوە.

رۆمانۆوسكی لە دیدارەكەدا پشتگیرییەكانی ئەمەریكای بۆ عێراق و حكوومەتەكەی لە گشت ئاستەكان دووپاتكردەوە.

لەلایەن خۆشییەوە مەشهەدانی رایگەیاند، پێویستە پرسی رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتن تا كۆتایی ساڵی 2025 یەكلایی بكرێتەوە.

عێراق و ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و هەر دوو لا ساغ بوونەتەوە تا مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025 کۆتایی بەو ئەرکە بهێنرێت و دۆخەکە بۆ قۆناغێکی نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشی لە ئاسایش بگوازنەوە.