بایدن کۆتا پاکێجی هاوکاریی پێشکەشی وڵاتانی هەژار دەکات

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: AP)
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: AP)

  جۆو بایدن، کۆتا پاکێجی هاوکاری بە بەهای چوار ملیار دۆلار پێشکەش بە وڵاتانی هەژار دەکات.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی سندووقی تایبەتی بانکی جیهانییەوە، چوار ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژارنشین تەرخان دەکات، ئەمەش وەک کۆتا پاکێجی هاوکاریی وڵاتانی هەژار پێش جێهێشتنی کۆشکی سپی.

بایدن ڕوونیشی کردەوە "ئەو چوار ملیار دۆلارە، لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەتی پەرەپێدانەوە بۆ وڵاتانی هەژارنشین تەرخان دەکەن."

ئەمە لەکاتێکدایە، لوتکەی "جی20" کۆتا دیداری جۆو بایدنە وەک سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان، چونکە بڕیارە لە 20ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، کۆشکی سپی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو بەجێ بهێڵێت.