سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە
K24- هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێرێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر شنگالدا دەفڕن و چەند شوێنێکیشیان بۆردومانکردووە.
ئاشکراشیکرد، فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان کردووەتەوە ئامانج.
هەروەها، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سنونێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و ناوچەکەش 15 جار بۆردومان کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "چنگی هەڵۆ" بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیاندووە کە تیایدا فڕۆکەی جۆری ئێف16 ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو تێیدا بەکاردەهێنرێت.
#Turkish warplanes strike #PKK bases in #Makhmour, southern #Erbil. pic.twitter.com/O56EhtnUgB
— Harem Jaafer (@HaremJaafer) June 14, 2020
#Turkish warplanes strike #PKK bases in #Makhmour, southern #Erbil. pic.twitter.com/EoMEy7tlyq
— Harem Jaafer (@HaremJaafer) June 14, 2020