مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا لە عێراق بکشێنەوە، چەک دادەنێین
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەخت دەکاتەوە، ئامانجیان ڕووبەڕووبوونەوەی "داگیرکەرییە" بۆیە تا ئەو کاتەی هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا لە عێراق بن، چەک دانانێن.
ڕێکخراوەی "ئەنساروڵلا ئەلئەوفیا" کە یەکێکە لە گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق؛ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەنگۆی گوشاری ئەمەریکا بۆ سەر عێراق، بە مەبەستی چەککردنی گرووپە چەکدارەکان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا "تاوەکوو ئەمەریکا وەک داگیرکەر لە خاکی عێراقدا بێت، چەک دانانێین."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئـاماژە بەوەش دراوە " ئامانجی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەرانە."
ئەو گرووپە چەکدارییە ئەوەشی خستووەتە ڕوو "لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر خاکی عێراق، هێزەکانمان چەک دادەنێن و دەبینە هێزێکی سیاسی."