کوردستان24 هەمیشە لە لووتکەیە بۆ شکاندنی ڕیکۆردەکان
كوردستان24 له گواستنهوهی یارییهكهی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سعوودیە، لە دوایین یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی كەنداوی عەرەبیدا، ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد.
پەیجی فەیسبووکی کوردستان24(سپۆرت)، یاریەکەی ئەمڕۆی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سعوودیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ فانەکانی گواستەوە و 174 هەزار کەس لە ڕێگەی پەیجی کەناڵەکەوە بینەری یارییەکە بوون.
کوردستان24 یەکەم جار نییە ڕیکۆردی زۆرترین بینەر تۆمار دەکات، هەر بە پێی داتای فەیسبووک ڤیدیۆکانی پەیجی کەناڵەکە بە کەمتر لە مانگێک زیاتر لە 354 ملیۆن بینەریان هەبووە.
پابەندیی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بە بنەماکانی کاری میدیایی، وای کردووە وەرگران لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و دڵنیابوونەوە لە هەواڵی ساختە و ڕاست، پشت بە سایت و سۆشیاڵ مێدیای کوردستان24 ببەستن.
هەروەها لە ڕووماڵی تایبەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس بینەری تەنیا 24 گرتە ڤیدیۆی کوردستان24 بوون.