مۆرینیۆ کێشەکانی ریال مەدریدی دەستنیشان کردووە
چارەسەری کێشەکانی بە دەستەی کارگێری یانەکە راگەیاندووە
جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دانیشتووە کێشە و گرفتەکانی یانەکەی پێراگەیاندوون، مۆرینۆ راپۆرتێکیشی تایبەت بە چارەسەری کێشەکانی ریال مەدرید پێدوان و چەند داواکارییەکی لە راپۆرتەکەدا خستووەتەڕوو.
لەوەتە جۆزێ مۆرینیۆ بووەتە راهێنەری ریال مەدرید چەندجارێک لەگەڵ کارگێری یانەکە دانیشتووەو کێشەکانی ریال مەدریدی دەستنیشانکردووە، رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی بەناوی مانل برۆنا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بە کێشەکانی ریال مەدرید تێگەیشتنی مۆرینۆ بۆ چارەسەر خستووەتەوەروو، بەپێی راپۆرتەکە، مۆرینۆ پێیوایە دوای نەمانی مۆدریج و کروس ریال مەدرید نەیتوانیوە ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە، چونکە کروس و مۆدریچ کاریگەریان بەسەر ریتمی یاریکردنی سەرجەم هێڵەکانی ریال مەدرید هەبووە، بڕیاریان دەدا تیپەکە چۆن یاری بکات.
مۆرینۆ پێیوایە ریال مەدرید شێوازی یاریکرندی گۆڕاوە بەجۆرێک تەنیا پشت بە توانای جەستەیی یاریزان دەبەستێت، چوامینی و ڤالڤێردی لە ناوەراست توانا جەستەییەکانی بەسەر تاکتیک و لایەنی هونەریدا زاڵە، جگە لەمە دەبێت دووبارە رۆڵ دابەشکردن تایبەت بە یاریزانەکان بدرێتەوە لەنێویاندا جود بێڵینگهام پێوسیتە شوێن و شێوازی یاریکردنی بەروونی دیاربێت، مۆرینیۆ وەک چەکێکی بەهێز دەیەوێت پشت بە بێڵێنگهام ببەستێت و رۆڵی هێرشبەری ئەم یاریزانە زیاتربکات.
لەلایەکی دیکەوە گواستنەوەی دێمفرێس، کۆکۆریا ، کۆناتی و بێرناردۆ سێلڤا رەنگە شێوازی یاریکردنی ریال مەدرید بەتەواوی بگۆڕێت، ئێستا مۆرینیۆ بەیانەکەی گوتووە بۆ ئەوەی پلانەکانی تەواو بێت پێیوستە رۆدری بگوازنەوە بۆ ئەوەی ریال مەدرید بۆ شای کۆنترۆڵی تۆپ پڕبکاتەوە، بەپێی راپۆرتی برۆنا، مۆرینیۆ باسی ئاردا گولەری نەکردووە، بەڵام هیچ کاتێکیش نەیگوتووە ئەم یاریزانەم پێیوست نییە.
دوو ساڵە ریال مەدرید هیچ ناسناوێکی نییە، وەرزی رابردوو چابی ئالۆنسۆ و ئاربێلوا راهێنەرایەتی یانەکەیان لە دوو قۆناخی جیاوازکرد، بەڵام دوای تەواوبوونی وەرزەکە ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆ کرد و جارێکیتر راهێنەرە پۆرتوگالییەکەی گەراندەوە.