دەست بەسەر سامانی کەسانی پلە باڵای ڕژێمی ئەسەددا دەگیرێت
حکوومەتی نوێی سووریا دەست بەسەر سامانی کەسانی پلە باڵای ڕژێمی بەشار ئەسەددا دەگرێت.
باسل عەبدولحەنان، وەزیری ئابووریی حکوومەتی نوێی سووریا ڕایگەیاند "لیژنەیەکیان پێک هێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماڵ و موڵکانەی لەلایەن کەسانی باڵای رژێمی ئەسەد و کۆمپانیاکانیاوە داگیر کراون."
وەزیری ئابووریی حکوومەتی سووریا دەشڵێت: "جگە لە کەسایەتییە پلەباڵاکان، ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاش بە نایاسایی و لە ڕێگەی ڕژێمی ئەسەدەوە دەستیان بەسەر زەوی و موڵکدا گرتووە، بڕیارەکە ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە."
گوتیشی: "وڵاتانی عەرەبی بەڵێنی هاوکاریی دیمەشقیان لەڕێگەی پرۆژەی گەورەوە داوە، بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانەکەی ."