پێنجشەممە ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ب . گشتي رەگەزنامە و ليوای نەوت خەرج دەکرێت.

راشیگەیاند، چوارشەممە، بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لە لایەن بانکەکان مووچە دابەش ناکرێت، بەڵام پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە.

بڕیارە سبه‌ی سێشه‌مه‌ش 30/6/2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی 2ی 2020 دابەش بکرێت.