نرخی ئەمڕۆی نەوت

کۆرۆنا بەردەوامە لە یاریکردن بە نرخی نەوت

K24- هەولێر:

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی لیبیا نیازی هەناردەی زیاتری نەوتیان هەیە و کۆرۆناش قەدەغەی هاتووچۆی لە هەندێک شوێن گەڕاندەوە، نرخی نەوت بە نزمی مایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی نەوتی برێنت 24 سەنت دابەزی و بووە 41 دۆلار و 47 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 39 دۆلار و 37 دابەزی.

نرخی نەوت بەردەوامە لە یاریکردن، ئەمەش بەهۆی ناڕوونی چارەنووسی کۆرۆنا و پێشبینی نەکردنی ئاستی خواست، ئەمەش زیانی زۆری لە وڵاتانی نەوتیی داوە.

لە ئێستادا ئەمەریکا و چین، لە هەندێک ناوچە قەدەغەی هاتووچۆیان گەڕاندووەتەوە.