هێزی پێشمەرگە سەنگەرەکانی توندوتۆڵتر دەکات
.
K24 - ھەولێر
لە دوایین خاڵەكانی بەرگری لە ھەرێمی كوردستان و لە ميحوەری گوێر پێشمەرگەكان سەرقاڵی توندوتۆڵ كردنی خۆیانن و سەنگەرەكانیان نۆژەندەكەنەوە، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن لەم بارودۆخە كە ھەرێمی كوردستان وەك زۆربەی وڵاتانی جیھان خەریكی خۆپارێزیە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوانیش ئامادەن بۆ سەركوتكردنی ھەر جموجۆڵێك بە تایبەت كە لەو ناوچانەی چەكدارانی داعش تیێدا ماون.
لە میحوەری گوێڕ و لە دوایین خاڵی بەرگری لە كوردستان، پێشمەرگە سەنگەرەكانی قایمتر دەكات و بەھۆی سەرھەڵدانەوەی چەكدارانی داعش بەردەوام لە ئامادەباشیدان، بەرپرسی یەكەی 50ی فەرماندەی گەرمیان باس لە خۆپارێزی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ھەمانكاتیش بە جێگەیاندنی ئەركیان.
ھێزەكانی پێشمەرگە، بەردەوام چاویان لەسەر ھەر جموجۆڵێكە كە لەو ناوچەیە روو دەدات. دوایین خاڵی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو سنوورە گوندە عەرەبەكانن كە چەندین جار چەكدرانەی داعشی تێدا بیندراوەتەوە و بووەتە مۆڵگە و شوێنی حەشاردانی ئەو چەكدارانە، لەم كاتەشدا بە نۆژەنكردنەوەی سەنگەرەكانی بەرگری خۆیان توندوتۆڵتر كردووە، بۆ ھەر رووبەڕووبوونەوەیەك.