پاشا چارلزی سێیەم کەوتە نەخۆشخانە

کۆشکی بەکینگهام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاشا چارلزی سێیەم لە ڕۆژی پێنجشەممەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریدا بمێنێتەوە دوای ئەوەی کاریگەرییەکانی ئەو چارەسەریانەی بۆ شێرپەنجە وەری دەگرێت، لەسەری دەرکەوتن. 
بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی تێکچووە، هەموو وادەی بینین و کۆبوونەوەکانی چارلز لە پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە و هەینی هەڵوەشێنراونەتەوە.
کۆشکی بەکینگهام دەڵێت: پاشا چارلز  بە ناچاری گەڕاوەتەوە کلارنس هاوس، چونکە پزیشکی تایبەتی ڕێنمایی کردووە و دەبێت لە سبەیەوە پاشا بگەڕێتەوە سەر کاری خۆی.
کۆشکی بەکینگهام ئاماژەی بەوە کردووە، پاشا داوای لێبووردن لە گەلی بەریتانیا دەکات چونکە هەستیان بە نائارامی و دڵتەنگی و بێ ئومیدی کردووە بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی پاشا.