دەستەی زانایانی موسڵمانان لە عێراق سبەی  کردە جەژن

دەستەی زانایانی موسڵمانان لە عێراق سبەی یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025ـی کردە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

دەستەی زانایانی موسڵمانان لە عێراق ئەمڕۆ لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی عێراق و جیهان کردووە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، هەر لە نێو پەیامەکەدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خەڵکی غەززە و فەڵەستین کردووە و لەو دۆخە ڕزگاریان بێت کە تێی کەوتوون.

ئەو بەیاننامەی دەستەی زانایانی موسڵمانان لە عێراق لە کاتێکدایە، دیوانی وەقفی سووننی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا سبەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد، بەڵام هەرزوو پەشیمان بوەوە و سبەی کردە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی دووشەممەی کردە یەکەم ڕۆژی جەژن.