هەسەدە و سووپای سووریا دیل و تەرمەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن

ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و هێزەکانی سووریا، تەرم و دیلەکانی یەکتر دەگۆڕنەوە.
پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025،ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، 100 دیلی دەستی هەسەدە و 150 دیلی دەستی هێزەکانی سووریا ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت. 
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، پرۆسەکە ئازادکردنی دیلەکان و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان دەگرێتەوە کە لەماوەی ڕابردوو لە بەرەی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقوزاق لە دەورووبەری حەلەب لە 12ـی کانوونی یەکەمەوە تا دوایین ڕووبەڕووبوونەوە، کوژراون.
ڕوانگەکە ئاشکرای کردووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات 40 تەرمی چەکدارانی خۆی لە هێزەکانی سووریا وەردەگرێتەوە، بەرامبەر ئازادکردنی 25 دیل کەلەنێوانیاندا چوار تورک هەن.