كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به مه‌رج كاتی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات
یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ره‌وایه‌تیدانه به ره‌شنووسێكی جێگره‌وه بۆ مادده‌ی 3 له فه‌رمانی ژماره 30ی ساڵی 2005
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتووی وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دیاری كرد، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌و واده‌یه‌دا نیشاندا، به‌ڵام به مه‌رج.
مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاریكراودا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
یه‌كه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زووترین كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوی بكاته‌وه، به‌وه‌ی كه یاساكه چوارچێوه‌ی یاساییه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
دووه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وایه‌تی به ره‌شنووسێكی جێگره‌وه بۆ مادده‌ی 3 له فه‌رمانی ژماره 30ی ساڵی 2005 بدات، بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی دادگای باڵای فیدراڵ ته‌واو بكات، كه له‌ڕووی یاساییه‌وه تاكه لایه‌نی سه‌رپشك كراوه بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سێیه‌م: پێویسته حكومه‌ت بودجه‌ی ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پێداویستییانه دابین بكات، كه كۆمسیۆن پێشتر داوای دابینكردنیان له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، كه به بوونی ئه‌و پێداویستییانه كۆمسیۆن ده‌توانێت له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن داوا له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات، دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمسیۆن ده‌بنه‌وه و بڕیاری پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات.
چواره‌م: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند به هاوكاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه و پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت، كه نوێنه‌رایه‌تی خواستنی راسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق بكات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی خۆی به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی وه‌فادارییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵێنیش به گه‌لی عێراق ده‌دات، ده‌نگه‌كانیان له ده‌ستێكی ئه‌مینی یاسایی و ئه‌خلاقیدا ده‌بێت و پرۆسه‌كه به پێوه‌ری شه‌فافیه‌ت و سیسته‌مێكی دیموكراتیانه به‌ڕێوه ده‌بات.
H.B