عێراق: لە دووساڵدا زیاتر لە 350 کەس بەهۆی شەڕی هۆزەکانەوە کوژراون
شەڕی هۆزەكان لە عێراق بەتایبەت لەناوەڕاست و باشوور چیرۆكێكە كۆتایی نایەت، لە ماوەی تەنیا دوو ساڵدا؛ زیاتر لە 780 شەڕ لەنێوان هۆزەكان ڕوویداوە و زیاتر لە 350 كەس كوژراون. بەگوێرەی ئاماری حكوومەت، 15 تۆن چەكی قورس و 10 هەزار و 500 چەكی سووك لە دەست هاووڵاتییان دایە.
بەگوێرەی ئامارێك کە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بڵاو كراوەتەوە، لە ساڵی 2023دا، 460 شەڕ لەنێوان هۆزەكان ڕوویداوە. هەروەها لە ساڵی 2024دا، 320 شەڕ روویداوە، تەنیا لە مانگی یەكی 2025دا، هەشت شەڕی هۆزەكان لەبەغدا و میسان و بەسرە و زیقار تۆمار كراوە.
لە ئامارەكاندا هاتووە، لە ساڵی 2023دا؛ 230 كەس كوژراون، لە 2024ـیش 150 كەس كوژراون.
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ژوورێكی بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕی هۆزەكان داناوە، لە دوو ساڵدا توانراوە 200 رێككەوتن لەنێوان هۆزەكان واژوو بكرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی عێراق، 15 ملیار دیناری بۆ كڕینەوەی چەكی دەستی هاووڵاتییان تەرخان كردووە، لەپێناو ئەوەی خەڵك چەكەكەی بەحكوومەت بفرۆشێتەوە.
لە خەمڵاندنەكانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، زیاتر لە 15 تۆن پارچە چەك قورس و 10 هەزار و 500 پارچە چەكی سووك لەدەستی هاووڵاتییان دایە.
ژمارەیەك ناوچەی عێراق بەهۆی شەڕی هۆزەكانەوە چۆڵ كراون و خەڵك ناتوانێت ژیانی ڕۆژانەی بەڕێ بكات، بەپێی ئامارەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، لە ساڵی 2023 زیاتر لە 460 شەڕ لەنێوان هۆزەکان تۆمارکراون و کە تێیدا 230 کەس کوژراون، لە ساڵی 2024ـیش، 320 شەڕ تۆمارکراون کە تێیدا 150 کەس کوژراون، لە سەرەتای ساڵی 2025 تاکوو ئێستا، 5 شەڕی نێوان هۆزەکان تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە، 200 ڕێککەوتن لەنێوان هۆزەكان واژۆ كراون و حکوومەتیش 15 ملیار دیناری بۆ كڕینەوەی چەك تەرخان كردووە، لەوانەش 15 تۆن چەکی قورس و 10 هەزار 500 چەکی سووک، بەهۆی ئەو شەڕانەش، چەند ناوچەیەکی عێراق چۆڵکراون.