پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە. پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت.