پرۆژەی ئەندەرپاسی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەم نزیکانە دەکرێتەوە

قیڕتاوکردنی پرۆژەی ئەندەرپاسی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستی پێ کردووە و پرۆژەکە 90%ـی تەواو بووە و بەم نزیکانە بە ڕووی هاووڵاتییان دەکرێته‌وه‌، هاوکات پرۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست ده‌كرێت..

پرۆژەی ئەندەرپاسی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەکێکە لە ستراتیژیترین پرۆژەکانی شارەکە و کار ئاسانییەکی باش بۆ هاووڵاتییان دەکات، بەتایبەت کە شەقامەکە بەهۆی زۆری ترافیکه‌وه‌ قەرەباڵغییەکی زۆری دروست دەکرد. هاوکات پرۆژەکە ناحیەی دەرکارێ و قەزای باتیفا بە سەنتەری شارەکە دەبەستێتەوە.

جیهاد خالس، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئەندەرپاسی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ی گوت: پرۆژەکە لە قۆناغی کۆتایی و قیڕکردندایە، بە شێوەیەک 90%ـی کۆتایی هاتووە. هاوکات پرۆژەکە بە گوژمەی نزیک حەوت ملیار و 200 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست ده‌كرێت.

بەڕێوەبەری پرۆژەی ئەندەرپاسی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەشی دا، درێژی پرۆژەکە نزیک 500 مەتره‌ و لە دووساید پێک دێت، هاوکات درێژی شەقامەکانی ئەنەدەرپاسەکە 380 مەتر و پانیشیان هەشت مەتر دەبێت و پانی شەقامەکانی لاوەکی لە هەر دوو ڕووی ئەندەرپاسەکە 11 مەتر دەبن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment