ژماره‌یه‌ك بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی جیاوازدا گیرا
تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك بارزرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له ئاكرێ و هه‌ولێر راگه‌یاند و ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له 10 كیلۆگرام مادده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا توانییان ده‌ست به‌سه‌ر 10.5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و 3 كه‌سیش به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌ستگیركران، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- له رێكه‌وتی 4/10/2020 دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (ف،ا،م) و (ش،ع،س) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی نه‌هیشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاكرێ له سنووری قه‌زای ئاكرێ ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 7.5 كیلۆگرام مادده‌ی شلی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵدا گیرا.
- له رێكه‌وتی 4/10/2020 تۆمه‌تبارێك به ناوی (ا،ھ،ش) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستالدا گیرا.
- له رێكه‌وتی 5/10/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 2 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا گرت، كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده كرابوو.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 14 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان:



.jpg)
.jpg)

