قەڵادزێ ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبێتەوە

بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس ڕایگەیاند: بەهۆی گرتنەوەی زێی بچووک و دابەزینی ڕێژەیەکی زۆری ئاوی زێیەکە، ئێستا پێدانی ئاو بە هاوشاریان کەمکراوەتەوە.
چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس، لە ڕاگەیەنراوێکدا دانیشتووانی قەڵادزێ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: بەهۆی گرتنەوەی زێی بچووک و دابەزینی ڕێژەیەکی زۆری ئاوی زێیەکە، ئێستا پێدانی ئاو بە هاوشاریان کەم کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر هاوشارییەکی دڵسۆز دەتوانێت هاوکار بێت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو لە ماڵەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە پێدانی ئاو بە هاونیشتمانیان.
بەڕێوەبەری پرۆژەکە ئاشکرای کرد، ئێستا کارمەندانی پرۆژەکە لە شەو و ڕۆژێکدا 18 کاتژمێر کار دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئاوی پێویست بۆ شار دابین بکەن.