فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ دەکرێتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ

بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ، شاندێکی حکوومەتی دیمەشق گەیشتە حەسەکە.

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی سووریا سەردانی شارەکەی کرد. 

لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا سەرجەم رێگاکانی چوونە ناو پارێزگاکە دەکرێنەوە و گەشتە وشکانییەکانی نێوان حەسەکە و دیمەشق دەستپێدەکەنەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەکەی پارێزگای حەسەکە، هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک زیندانی لەو پارێزگایە ئازاد دەکرێن.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکوومەتی سووریادایە و دەکەوێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان.