ژنه كوژراوه‌كه‌ی ناو كۆنگرێس له عێراق سه‌ربازی كردووه
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی مانگی كانوونی دووه‌مه و له به‌ری خۆرئاوابوونی سان دیگۆ -ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئاسمان به‌ره‌و پرته‌قاڵیی ئه‌چێت، له‌ناكاو زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی تیموسی ماكنتی لێیدا.
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی مانگی كانوونی دووه‌مه و له به‌ری خۆرئاوابوونی سان دیگۆ -ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئاسمان به‌ره‌و پرته‌قاڵیی ئه‌چێت، له‌ناكاو زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی تیموسی ماكنتی لێیدا.
-هه‌له‌و! له‌به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی واشنتۆن-ه‌وه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ین.
*به‌ڵی فه‌رموو!
-پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز له نێو گیرفانی كه‌سێك به‌ناوی (بابیت) دایه، ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی تۆی له‌سه‌ره. ده‌توانی پێمان بڵێیت په‌یوه‌ندی تۆ و بابیت چییه؟
*ئه‌و ژنی پێشووی منه و له ساڵی 2019 وه جیابووینه‌ته‌وه.
-زۆر به‌داخه‌وه! بابیت له رووداوه ناخۆشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 16ی كانوونی دووه‌می 2021 له بینای كۆنگرێس -ی واشنتۆن كوژراوه.
*ئه‌ی خوایه!
په‌یوه‌ندییه‌كه له دوای چه‌ند رسته‌یه‌كی دیكه، كۆتایی دێت.
ماكنتی و بابیت له‌ناو خزمه‌تی سه‌ربازی یه‌كتریان ناسیوه و ماوه‌ی 14 ساڵ ژن و مێرد بوون تا به‌هاری 2019 له یه‌كترجیابوونه‌ته‌وه.
كاتێك دوانیوه‌ڕۆی 6ی كانوونی دووه‌م، گروپێك له (پرۆ-تره‌مپ)ییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كۆنگرێس و ده‌روازه‌ی بیناكه ده‌بڕن. ژنێكی باڵا به‌رزی سوور و سپی ته‌مه‌ن 35ساڵ، كه له‌شولارێكی وه‌رزشی هه‌بوو به‌سه‌ر دیواره ئاسنینه‌كه‌دا باز ده‌دات و ده‌بێته سه‌ره‌تای چوونه‌ژووره‌وه‌ی.
له‌به‌رده‌م ده‌رگای هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئه‌و هه‌ڵده‌گه‌ڕێت به ده‌رگاكه‌و تا بچێته ژووه‌ره‌وه. پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌نگی چه‌ند فیشه‌كێك ده‌بیسترێت، ژنه 35 ساڵه‌كه، كه ئاڵای تره‌مپ-ی له ناوقه‌دی ئاڵاندبوو به‌ره‌و دواوه هات و كه‌وته سه‌رزه‌وییه كاشییه‌كه و خوێن له‌شانی چه‌پییه‌وه فیچقه‌ی كرد.
كه‌سێك پڕ به‌گه‌رووی هاواری كرد "ته‌قه له‌و ژنه كرا"، هه‌وڵی ده‌دا له‌نێو ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و ده‌روازه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵات، ده‌ربازی بكات.
"911" ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه‌و پۆلیس هاوارده‌كات "خوشك و برایان، ژنێك پێكراوه، ده‌شێت گیانی له‌ده‌ستدابێت".
به‌په‌له (ئاشلی بابیت) ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی (روبه‌رت جه‌ی كۆنتی سێیه‌م)، سه‌رۆكی پۆلیسی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، (بابیت) به‌ر له‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس رۆژێ دواتر له رووداوه‌كه (7ی كانوونی دووه‌م) به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه: "كاتێك خۆپیشانده‌ران ویستویانه رێگه‌بكه‌نه‌وه به‌ره‌و هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سیناتۆره‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون له شوێنگه‌ی خۆیان بمێننه‌وه، بۆیه فه‌رمانبه‌رێكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆنگرێس (پۆلیسی بینای كۆنگرێس) ته‌قه له ژنه‌كه ده‌كات و به‌سه‌ختی برینداری ده‌بێت".
وێرای ئه‌وه‌ی پۆلیس ناچێته ورده‌كاری چۆنێتی ته‌قه‌كردن له بابیت، به‌ڵام پۆلیس نایشارێته‌وه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ته‌قه‌ی كردووه له مۆڵه‌تی ئیداریدایه و كاركردنی هه‌ڵپه‌سێردراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئیداره‌ی پۆلیسی پایته‌خت و پۆلیسی بینای كۆنگرێس ده‌كه‌ن.
به‌ڵام رۆبه‌رت كۆنتی به‌رپرسی پۆلیسی واشنتۆن به نیگه‌رانییه‌وه، ده‌ڵێت: "پۆلیسێك كه به‌رگی مه‌ده‌نی له‌به‌ردایه، ته‌قه‌ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببڕن". وتیشی: "یه‌كه‌ی كاروباری په‌رله‌مان به‌وپه‌ری تواناوه له لێكۆڵینه‌وه‌دایه كه بۆچی ئه‌و كه‌سه ته‌قه‌ی كردووه و به‌رپرسه له مردنی ئه‌و ژنه و به‌و كوشتنه‌وه تێوه‌گلاوه".
ئاشلی بابیت یه‌كێكه له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان كه له ماوه‌ی 15 ساڵ له هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی-دا بووه. ئه‌م جه‌نگاوه‌ره له ئه‌فغانستان و عێراق له هێزی ئاسمانی خزمه‌تی كردووه و به‌ر له‌وه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنی بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپا له‌لایه‌ن گاردی سوپا له كوه‌یت و قه‌ته‌ر خزمه‌تی كردووه.
تیموسی ماكنتی به‌حه‌سره‌ته‌وه باسی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئاشلی بابیت، ئه‌و تووشی شۆك بووه به هه‌واڵی مردنی. له وه‌سفكردنی نه‌ده‌كه‌وت، "ئازا و زیره‌ك و ئیراده‌ی به‌هێز بوو".
خه‌سووی به‌حه‌سره‌ت و گریانه‌وه له‌به‌رده‌م میدیاكاندا ده‌یوت: "نازانم بۆچی ئه‌م بڕیاره‌یدا و چوو بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه"، "من چوار په‌لم وشكبووه، من تێكشكاوم، هیچ كه‌س له واشنتۆن به‌هۆی بوكه‌كه‌مه‌وه ئازاری نه‌دراوه كه‌چی ئه‌وه‌ی له ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌یبینم ئه‌و كوژرا".
ئاشلی بابیت به‌رله‌وه‌ی به‌شداری فه‌وزاكه‌ی به‌رده‌م بینای كۆنگرێس بكات، رۆژانه نوسین و گرته‌ی ڤیدیۆی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پۆست كردووه كه گوزارشت بوون بۆ پاڵپشتی به‌هێزی سه‌رۆك تره‌مپ و به‌ده‌نگی به‌رز هه‌ڵبژاردنی 2020 به تیۆری پیلانگێڕی وه‌سف كردووه.
كاتێك دوێنێ 7ی كانوونی دووه‌م، ناسنامه‌ی مه‌رگی بابیت راگه‌یه‌نرا، به لێشاو په‌یامی سه‌رخۆشی و پرسه راگه‌یه‌نرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌شی ژیاننامه‌ی شه‌خسی له تویته‌ر له‌ژێر ناوی ئاشلی بابیت-ی گۆڕی بۆ (CommonSenseAsh) وه‌ك ناساندنی كه‌سێكی ژیان دیده، ئازادیخواز، پاڵپشتیكاری ریفۆرمی دووه‌م.
له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك كه‌سێكی پاڵپشتیكاری سه‌رسه‌ختی تره‌مپ هه‌میشه به كلێته‌یه‌كی سور كه له‌سه‌ری نووسرابوو "ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌زنی بنیاتده‌نێینه‌وه" ده‌رده‌كه‌وت.
بابیت له دوا پۆستیدا له تویته‌ر نوسیویه‌تی: "هیچ شتێك نامانوه‌ستێنێ.. ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م گه‌رده‌لوله لێره‌وه به‌ره‌و پایته‌خت ده‌ڕوات، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا...... له تاریكییه‌وه به‌ره‌و روناكی".
(ئارون بابیت) مێرده نوێیه‌كه‌ی، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پێكه‌وه‌ن، ئاماده‌نه‌بووه له سان دیاگۆ-ه‌وه بێت بۆ واشنتۆن له‌گه‌ڵ بابیت-ی خێزانی، ئه‌و وتی: "راست نییه 39 كاتژمێر ببریت به ئۆتۆمبێل تا به‌شداری ئه‌و فه‌وزایه بكه‌ی".
ئارۆن ده‌گریی و به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت: "30 ده‌قیقه پێش ئه‌وه‌ی بپێكرێت نامه‌یه‌كی ده‌نگیم بۆ نارد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه".