نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پهيوهندييهكى تهلهفۆنييان ئهنجام دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە، ههروهها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنهديى ئاشتى له ناوچهكهدا كردهوه.
هەروەها راگەیەنراوە، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهيان بوو.
لەلای خۆیەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی خۆی لە تەلەگرام بڵاوی کردووەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە و بیروڕایان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.