روبیۆ: لەگەڵ حزبوڵڵا دانوستان ناکەین
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: چاوەڕێین ئەمڕۆ وەڵامی ئێرانمان بەدەست بگات و هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، رێگە نادەین ئێران گەرووی هورمز بەڕێوە ببات.
ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئایاری 2026، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رایگەیاند: چاوەڕێین ئەمڕۆ وەڵامی ئێرانمان بەدەست بگات، رووبەڕووبوونەوەی دوێنێ لەگەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بەرگریی بوو و کار بۆ راگرتنی پارەدارکردنی حزبوڵڵای لوبنان دەکەین.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، چاوەڕێی دەستپێشخەرییەکانی ئێران دەکەین،هەمووان لەگەڵ ئەوەدان نابیت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، حزبوڵڵا بریکاری ئێرانە و بەبێ پشتیوانی تاران بەردەوام نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات، ئەمڕۆ دەزانین وەڵامێکی باشمان لە ئێرانەوە دەست دەکەوێت یان نان نا؟، هێرشەکانی ئێمە لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران بووە بۆ سەر کەشتیەکانمان.