ئانۆ جەوهەر
نووسەر
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە کابینەی نۆیەمدا؛ وەرچەرخان و گۆڕانکاری
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتییی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، توانی وەرچەرخانێکی مێژوویی و ستراتیژی ئەنجامبدات لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن. لە ماوەی ئەم کابینەیەدا توانراوە کە تێڕوانین و ستراتیجی باو بگۆڕێت و وەزارەتەکە لە دامەزراوەیەکی بەکاربەر بکاتە وەزارەتێکی بەرهەمهێنەر، داهاتھێنەر و گەشەپێدەری سەرچاوە نیشتمانییەکان. لە ژێر دروشمی چاکسازی و بونیادنانی ژێرخانێکی مۆدێرن، بازدانێکی نەوعی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا بەدیهات.
لە سەرەتایی کابینەی نۆیەمدا ولە یەکەمین کۆبوونەوەی رێزدار جەنابی سەرۆکی حکوومەت لە گەل ستافی وەزارەت، بەرێزیان جەختی سەر گرنگی گەشانەوەی کەرتی گەیاندن و گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان، بەرێزیان باوەرێکی پتەوی هەیە کە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن وەزارەتی خزمەتگوزاری گرنگە، بەلام لە هەمان کاتتدا وەزاتەتێکی پر لە دەرفەت وپرۆژەی ئیستراتیجی یە، بۆیە بەرێزیان بە درێژایی تەمەنی کابینەکە بە نزیکەوە پشتگیری لە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندنی کرد وئەم پشتگیریە وای کرد کە وەزارەتی گواستنەوە ببێتەوە لە یەکەمەکان لە رێژەی زیاد بوونی داهات وژمارەی پرۆژەی نوێ بە پێ سێکتەرەکان لە کوردستاندا.
ژمارەیەک لە کار ودەستکەوتە گرنگەکانی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن بە پشتگیری جەنابی سەرۆکی حکوومەت لە کابینەی نۆیەمدا دەتوانین بەم چەند خالەی خوارەوە پوخت بکەینەوە:
یەکەم / شۆڕشی دیجیتاڵی و کەرتی پۆستە و گەیاندن
کەرتی گەیاندن و ئینتەرنێت لەم کابینەیەدا گۆڕانکاری بنەڕەتی بەخۆیەوە بینی، بە شێوازێک کە هەرێمی کوردستانی خستە ریزی پێشەوەی وڵاتانی ناوچەکە بە:
-داشکاندنی نرخی کارتی ئینتەرنێت،
-زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێت،
-لە کاتی پەتای کۆرۆنادا سەرجەم ئەپڵیکەیشنەکانی بواری پەروەردە بە شێوەی خۆڕایی بەردەستبوون بۆ قوتابیان و خوێندکاران. هاوکات، ئینتەرنێت بۆ ناوەندە تەندروستیەکان دابینکرا بە خۆرایی.
-رێکخستنەوەی پرۆسەی بەدواداچوون و دامەزراندنی تاوەرەکانی گەیاندن بە شێوەیەکی تەکنیکی و بەپێی ستاندەردە نێودەوڵەتیەکان، وەکو (ITU) و (IEEE) کە سەرپەرشتی دەکرێن لەلایەن ئەندازیاران و تیمی تەکنیکی سەر بە وەزارەتمان.
-تەرخانکردنی فریکوێنسی بەپێی رێنماییە نێوەدەوڵەتیەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری گەیاندن لە هەرێمی کوردستان، کە بە شانازیەوە بە هۆی هەوڵەکانی وەزارەتمانەوە لە ئێستادا ئەو ئینتەرنێتەی کە لە کوردستان بەردەستە بە بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق و تەنانەت وڵاتانی دراوسێش، خێرایی زیاترە و نرخی کەمترە.
-لە ئێستادا، ئینتەرنێتی ماڵان لە ڕێگەی کێبڵی تیشکی (FTTH)، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان بەردەستە، کە کوالێتی ئەم ئینتەرنێتە زۆر جیاوازە و باشترە لە سەرجەم جۆرەکانی تر، لە رووی کوالیتی و خێرایی نەک تەنها لە شارەکان وشارۆچکەکان دامەزرا، بەلکو گەیشت بە گوندەکان ودەروازە سنووریەکان، وبەبەراورد لە گەل بەشەکانی دیکەی عێراق وولاتانی دراوسێ، لەوێ هێشتان شارە سەرەکەییەکان گەڤەر نەکراون.
-لە رووی دەرکردن و پێدانی رێنمایی، وەزارەتمان رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی ئامێرەکانی رپیتەر و جامەری لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکردەوە کە ئەم سێکتەرە گرنگەیە لە پێناو بەرژەووندی هاولاتیان رێکخست.
-هاوکات، ڕێکخستنەوەی بەکارهێنانی تاوەرەکانی وەزارەتمان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە چاکسازی بەرچاوی تێدا ئەنجامدراوە.
-لە پێناو رێکخستنی فرۆشتن و بەناوکردنی سیمکارت، وەزارەتمان رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی فرۆشتنی سیمکارت بەدەر لە رێنماییەکان، کە ئەمەش چارەسەری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی و خێزانی و یاسایی دەکات.
-لە پێناو پاراستنی بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و خێزان بە تایبەتی، وەزارەتمان هەستا بە خستنەگەڕی پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی، کە لەم پاکێجەدا بەشێکی بەرچاوی ئەم بابەتانەی خوارەوە فلتەر و بلۆک کراون: ( سایتە پۆرنەکان، قومار، توندوتیژی، هتد.).
-پرۆژەی ئینتەرنێتی میری (FTTG)، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزارەتماندا جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 4200 هەزار فەرمانگەی میری سوودمەندبوون لەم پرۆژەیە، کە لە رێگەی کێبڵی تیشکی فایبەر ئۆپتیک خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان پێدەگات بە شێوەی راستەوخۆ (Dedicated).
-وەزارەتمان وەکو لایەنێکی کاریگەر رۆڵی گرنگی هەبووە لە جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیجیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە، (دابینکردنی ئینتەرنێتی پرۆژەی رووناکی، پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دادنوسەکان، پرۆژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی "ئی پسوڵە"، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، هتد).
-هاوکات، تەرخانکردنی ژمارەی کورتکراوە (Short Code) بۆ خزمەتگوزاری و دامەزراوە میریەکان، کە بەکاردێت بۆ پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دەزگا میریەکان.
-لە بواری پۆستەدا، وەزارەتمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت سیستەمی پۆستەی نوێکردەوە، بەشێوەیەک کە سوود لە تەکنەلۆجیا وەربگیرێت هاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان.
-هەروەها، بۆ یەکەم جار رێنمایی پۆستەی هەرێمی کورستان لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
دووەم/ رێکخستنی کەرتی گواستنەوە و خزمەتگوزاری زیرەک، رێکخستنەوەی سیستەمی گواستنەوەی گشتی و تایبەت بەشێوەیەکی مۆدێرن:
*رێکخستنی تەکسییەکان:
لە رێگەی پڕۆژەی کارتی زانیاری، لۆگۆ و شریتی تەکسی، زیاتر لە ٧١٠٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی تەکسی رێکخرانەوە، کە ئەمەش وایکرد رێژەی سەرپێچی و کێشەکان بۆ کەمتر لە 5% دابەزێت.
هاوکات پڕۆژەی "بژمێر"ی عەدادی تەکسی، یاخود (تەکسی میتەر) لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەمەش کەرتی تەکسی لە کوردستان دەگەینێت بە ئاستی ولاتانی پێشکەوتوو.
*چاودێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان:
جێبەجێکردنی سیستەمی چاودێری ئەلیکترۆنی (GPS)، قفڵی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی سیستەمی مانەفێستی نیشتمانی بۆ زیاتر لە 28000 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مامناوەند، کە ئەمەش کوردستان بە پێشکەوتوترین شێوە دادەنێت لە سەر نەخشەی ستراتیجی لۆجیستی جیهان، ورێگا دەکاتەوە بۆ دامەزراندنی بەندەرێکی نیودەولەتی وشک، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەت بۆ ماوەی مامناوەند.
*گواستنەوەی زیرەک و پاسی شار:ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی وەک )کەریم/ئۆبەر- (Careem Uber کە ئەمەش دەرگای گواستنەوەی زیرەک لە کوردستان کردووە. هەروەها، پڕۆژەی ستراتیژیی پاسی شار (City Bus) واژۆ کرا ونەخشەکەی بریار لە سەر درا وئێستا وەبەرهێنەر لە پرۆسەی گرێبەستی هێنانەوەی پاصی نوێ ودۆستی ژینگەیە بۆ پایتەخت، کە لە قۆناغی یەکەمدا لە هەولێر و دواتر لە سلێمانی دەستپێدەکات و دواتر سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان (دهۆک، زاخۆ، سۆران، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین) دەگرێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە خالێکی وەرچەرخان لە واقیعی گواستنەوەی گشتی لە کوردستان.
وەزارەرت لە کەرتی گواستنەوە لە کابینەی نۆیەمدا گەیشت بە کاپاستیەکی زۆر باش لە کار کردن کە هەلدەستێت بە:
1-رێکخستن و بەرێوەبردنی زیاتر لە (23،985) پاس لە هەرێمی کوردستان
2-رێکخستن و چاودێری کردنی زیاتر لە (71،144) تەکسی لە هەرێمی کوردستان
3-دەرهێنانی مەنەفێستی بارهەلگر لە گشت دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان
4-دەرهێنانی مەنەفێستی گەشتیاری بۆ گشت گەشتیارانی کەدێنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان و دەردەچن.
5-بەرێوەبردنی سیستەمی ترانزێت لە دەروازە فەرمیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتالی
6- سەرپەرشتیکردنی تێرمینالەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاونان بەرەو مۆدێرنکردنی تێرمینالەکان وبونیاتنانەوەی تێرمینالی نوێ
7- پێدانی مۆلەتەکانی گواستنەوە کە دوانزە جۆر لەخۆدەگرێت.
8-بەرێوەبردن و رێکخستنی گشت بار هەلگرەکان لە دەروازە سنورەیەکان کە ژمارەیان نزیکەی (9000) بارهەڵگر دەبێت.
سێیەم/ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکان: فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەپێی هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان لە پێشەنگی فرۆکەخانەکانی عێراقدان. پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دهۆک نەخشەیەکی نوێ ومۆدێرن بۆی دروست کرا لە لایەن کۆمپانیای دار الهندسە ولە جێ بە جێ کردن دەبێت بە پێ ئامادەبوونی بارودۆخی دارایی حکوومەت ودەستنیشانکردنەوەی بودجەی کوردستان لە سەر ئاستی فیدرالی. هاوکات، جێ بە جێ کردنی گەراجی گەورەی فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئاییندەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.
چوارەم / ئاسایشی سایبەر و ژیری دەستکرد
وەک هەنگاوێکی پێشەنگ و ستراتیژی بۆ پاراستنی داتا نیشتمانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە تەکنەلۆژییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەک لە وەزارەت دامەزرا کە تایبەتە بە ئاسایشی سایبەر (Cybersecurity)، سۆشیاڵ میدیا، ژیری دەستکرد (AI) و داتا سەنتەر کە بە هەماهەنگی لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری خزمەتی هاولاتیان دەکەن لە بوارەیەدا.
پێنجەم/ کەرتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی: گەشەسەندنێکی بەرچاوی تەکنەلۆژی جێبەجێکراوە بۆ ئاگاداربوون لە کەش و هەواو و لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان.
لە پێشتردا، کارەکانی کەشناسی پشتی بە سیستەمە کلاسیکییە کۆنەکان دەبەست. بەڵام بە دیدگای ستراتیژی کابینەی نۆیەم، گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی روویدا و بوو بە تۆڕێکی پێشکەوتووی نیشتمانی، کە لە ئێستادا وێستگەکان بەستراونەتەوە بە وێستگە جیهانیە باوەڕپێکراوەکانەوە.
*ئاماری وێستگەکان لە ساڵی 2026:
ـ وێستگەی کەشناسی ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو: 27 وێستگە.
ـ وێستگەی کەشناسی کلاسیکی: 7 وێستگە.
ـ وێستگەی چاودێری بوومەلەرزەی مۆدێرن: 13 وێستگە.
ئەم گۆڕانکارییە دیجیتاڵییە توانای دابینکردنی داتای خێرا و وردی فەراهەمکردووە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئێستا چاودێری بوومەلەرزە لە هەر چوار پارێزگای سەرەکی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) بە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژی بەڕێوەدەچێت.
*پێشبینییەکان وەک ئامرازێکی گرنگی پاراستن تەماشا دەکرێت: سیستەمێکی نوێی خزمەتگوزاری چاودێری کاراکراوە کە پێشبینی کورتخایەنی 48 کاتژمێری زۆر ورد دابیندەکات. راپۆرتە بەپەلەکان راستەوخۆ ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان (ناوخۆ، پێشمەرگە، شارەوانی،پەروەردە، ناوەندی قەیرانەکان، تەندروستی، پارێزگاکان) دەکرێن. ئەمەش رێگەی خۆشکردووە بۆ راگەیاندنی باری لەناکاو، هەروەها، پشووی پێشوەختە لە کاتی لافاو یان بەستەڵەک، کە گیانی ژمارەیەکی دیاری هاوڵاتی لە مەترسی حەتمی رزگار کردووە.
شەشەم/ دیپلۆماسیەتی ژینگەیی و هاوبەشی نێودەوڵەتی
کابینەی نۆیەم کەشناسی هەرێمی کردە بەشێک لە سیستەمی چاودێری جیهانی لە رێگەی:
1-رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی ئیتاڵیا:بە بەهای 3,500,000 یۆرۆ بۆ دابینکردنی 52 وێستگەی کەشناسی نوێ و دامەزراندنی داتاسێنتەرێکی پێشکەوتووی نیشتمانی بۆ کەشوهەوا.
2-نامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS): بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بواری بوومەلەرزەدا.
3-هێڵی گەرمی پەیوەندی:دروستکردنی هێڵی ئاڵوگۆڕی داتا لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات و ئوردن.
ئەمڕۆ داتاکانی ئەم وەزارەتە تەنها بۆ زانیاری کەشوهەوای رۆژانە نین، بەڵکو بوونەتە بنەمایەکی زانستی سەرەکی بۆ وەبەرهێنەران و ئەندازیاران بۆ دیزاینکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاوەدانکردنەوە و بەنداوەکان، هاوکات دەرگایەکی واڵایە بۆ توێژەران و قوتابیانی زانکۆ.
حەوتەم/ هاوبەشی هاولاتیان وکەرتی گشتی وکەرتی تایبەت:
کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی گواستنەوەو پۆستە وهاولاتیان لە سەر ئاستی کەسی هاوبەشن و هەماهەنگن لەوانەش:
-کەرتی گواستنەوە: تەنها لە رێگەی کەرتی گواستنەوە (تاکسی، پاس، بارهەڵگر) وەزارەتمان مۆلەت بۆ زیاتر لەم (125،300) سەد و بیست و پێنج هەزار و سێ سەد كەس رەخساوە بۆ کارکردن لە بواری گواستنەوە.
-کەرتی گەیاندن وپۆستە: لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەیاندن و تاوەرەکانی سەر بە وەزارەتمان مۆلەت بۆ زیاتر لە (9188) نۆ هەزار و سەد و هەشتا و هەشت تەوەری گەیاندن رەخساوە بۆ خزمەتی تەوەری گەیاندن وهەروەها بوەتە سەرچاوەی بژێوی هاولاتیان. مۆلەت دان بە چوار کۆمپانیایی ئێل تی ئی و چوار کۆمپانیای ئای ئێس پی، وبیست هەشت کۆمپانیای وای فای وچوار کۆمپانیای بواری ئێف تی تی ئێچ و ئێف تی تی جی و سەد وبیست کۆمپانیای پۆستە کە ئەمەش رێژەیەکی بەرچاوی هەلی کار رەخساندوە بۆ هاولاتیان لەم بوارەدا.
هەشتەم / هەلی کار:
بە کۆی گشتی نزیکەی(145488) سەد و چل و پێنج هەزار و چوارسەد و هەشتا و هەشت کەس سوودمەند بووە لە هەلی کار کە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن هینایە کایەوە، بەمەش دەتوانین بڵێین کە بۆ هەر خانەوادەیەکی 5 کەسی، لە هەرێمی کوردستان وەزارەتمان توانیویەتی 727,440 حەفت سەد و بیست و حەوت هەزار و چوارسەد و چل کەس سوودمەندن بە راستەوخۆیی وناراستەوخۆیی لە هەلی کار وسوودەکان وداهاتەکانی لە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن.
دەرەنجام
لە یادى پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، پشتگیرییە بەردەوامەکانی رێزدار مەسرور بارزانی وروانگەی جەنابیان بۆ گرنگی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن، واقیعی کەرتی گواستنەوە وگەیاندن لە کوردستاندا هەتا هەتایی گۆری. وەزارەت دەرفەتی گەورەتر وپرۆژەی گەورەتر لە بەرنامەدایە وهیوای گەورەی هەیە کە لە ژێر سەرکردایەتی بەرێزیان ریکۆردی خۆی بە بەردەوامی پشکێنی بەرەو باشتر خزمەت کردنی هاولاتیان.
رێزدار کاک مەسرور پاڵنەری سەرەکی بووە بۆ تۆمارکردنی ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن. ستافی وەزارەت بەڵێنەکەی خۆی بەجێهێناوە، کە بریتیە لە خزمەتکردنی بەردەوامی هاوڵاتیان، هەروەها، وەک پێشمەرگە ئاسا، لە خزمەت پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و مۆدێرنتردا بۆ هەرێمی کوردستان، شانازی دەکەم کە لە خزمەت هاوکارانم بووم لە فەرمانبەران وکارمەندانی وەزارەت.
یەکێک لە گەورەترین شانازیەکانی ژیانم کە بەندە خزمەتی نیشتیمانم بکەم لە حکوومەتێک لە ژێر سەرکردایەتی کاک مەسرور بارزانی بێت، پیاوێک لە خزمەتی ولاتەکەی ماندوونەناس، لە بەرگری کردن لە نیشتیمانەکەی پۆلایین، لە مامەلە کردن لە گەل هاوکارەکانی بەرێز ودادپەروەر، لە گەل هاولاتیان بە وەفا وداکۆکیکەر لە مافەکانیان، خاوەن روانگەی زولال لۆ کوردستانێکی بەهێزتر وپێشکەوتووتر ، پیاوێکی لە خوا بە ترس، مرۆڤ دۆست ومیهرەبان.