ئەرسەلان عەبدوڵڵا
رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری تۆپی پێ
مۆندیال و ئیسكان و ترێنده‌كان!
دواجار مۆندیالی 2026 كۆتایی هات و دۆڵ دڕا و ته‌قه‌ی بڕا، ئیتر عه‌داله‌تی ئیلاهی له تۆپی پێ هاته‌دی و ئیسپانیا به شایسته‌یی و به ئاستی خۆی و به‌بێ هیچ فر‌ت‌وفێڵێك بووه پاڵه‌وان، ده‌بێ فیفا و سه‌رۆكه‌كه‌شی سوپاسی خوا بكه‌ن، چونكه ئیسپانیا به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، رووی ئه‌وانیشی سپی كرده‌وه له‌و هه‌موو پۆخڵه‌وات و شه‌رمه‌زارییه‌ی تووشی بوون.
هه‌میشه كوردستانی خۆمان به شێوازێكی جیاواز پێشوازی له بۆنه وهرزشییهجیهانییهكان ده‌كات و "ئیبداع"ـی تێدا ده‌كات، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یاریی كۆتایی مۆندیال، له ئه‌مریكا و ئیسپانیا و زۆربه‌ی پایته‌خته‌كانی دونیا، بووه ئاهه‌نگگێڕان و ماچ و باوه‌ش و پیرۆزبایی، ته‌نانه‌ت له ناو یاریگه‌ش، یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی ئیسپانیایان دایه به‌ر شه‌ق و بۆكس و تووڕه‌بوونی خۆیان به‌سه‌ردا رشتن، به‌ڵام دواتر پیرۆزباییان لێ‌كردن و هه‌موو شتێك كۆتایی هات، به‌ڵام له شه‌قامه گه‌شتیارییه‌كه‌ی خۆمان! مه‌به‌ستم ئیسكانه، دیسان شهڕهبۆكس و شه‌ڕه ده‌ببه‌ی ئاو و جنێودان وه‌ك نه‌ریتێك دووباره‌كرایه‌وه و ئیتر نموونه‌یه‌كی جوانی! شارستانی و هاندانی وه‌رزشیمان پێشكه‌ش كرد.
جا له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی مۆندیالیش، ئیتر ته‌قه‌ی به‌شێكی ئه‌و میدیا و پهیجۆكانهش بڕا، كه له بری بابه‌تی رۆژنامه‌وانیی جوان و به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌یرو ناوازه و چوونه ناو خانه‌واده‌كان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی جوانی هاندان، یان شڕۆڤه‌ی جدی و شیكاری وردی وه‌رزشی، خه‌ریكی فاڵگرتنه‌وه و دروستكردنی وه‌همی"سه‌ره‌خۆره" و بابه‌تی گاڵته‌جاڕی و رابواردن به هه‌ستی بینه‌ران و هانده‌رانی وه‌رزشی بوون.
مۆندیال و تۆپی پێ وه‌ك بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشیی جیهانی، كه پێشتر هه‌ژاران دڵیان پێی خۆش ده‌بوو، به‌داخه‌وه ئێستا زیاتر بازرگانی و سیاسه‌ت و چاوچنۆكیی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ریدا زاڵه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناوه‌ڕۆكدا چیرۆكێكی جوانی مرۆڤایه‌تییه و كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر له تێكه‌ڵاوی شارستانییه‌ته‌كان و ره‌نگ و كولتووره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری وه‌رزشی، تا ده‌گاته ئاشتی و برایه‌تی و یه‌كترناسین، به‌ڵام ئێمه كه‌متر سوودی لێ ده‌بینین و زیاتر خه‌ریكی خۆخۆری و یه‌كترشكاندن و بێبه‌هاكردنی جوانییه‌كان و داهێنانی كولتووری ناشرینین.