400 هەزار ئەندامی جەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە
گورسەل تەکین، سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بە فەرمی دوورخستنەوەی 7 سەرۆک لق و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەکەی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە کاتی بەردەوامبوونیان لە پۆستەکانیاندا، هاوکارییان بۆ دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی ئۆزگور ئۆزەل کردووە یان بوونەتە بەشێک لەو جووڵە سیاسییە.
ئەم بڕیارەی دوورخستنەوە لە کاتێکدایە، جەهەپە رووبەڕووی لێکهەڵوەشانێکی گەورەی جەماوەری بووەتەوە، چونکە راستەوخۆ دوای گوتاری ماڵئاوایی ئۆزگور ئۆزەل لە پەرلەمان و راگەیاندنی "پارتی نوێ"، نزیکەی 400 هەزار ئەندام دەستیان لە ئەندامێتی جەهەپە کێشایەوە.
ئەم شەپۆلە گەورەیەی دەست لەکارکێشانەوە پارتەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵوی هەژاندووە، هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ کۆچێکی گەورەی پەرلەمانتاران؛ چونکە چاوەڕوان دەکرێت 94 پەرلەمانتاری ئێستای جەهەپە پەیوەندی بە ئۆزەلەوە بکەن، ئەمەش ژمارەی کورسییەکانی جەهەپە بۆ 41 کورسی کەمدەکاتەوە و پارتەکە لە ریزبەندی دووەمەوە بۆ ریزبەندی پێنجەمی پەرلەمانی تورکیا دادەبەزێنێت، کە ئەمەش بە گەورەترین شکستی مێژوویی ئەو حیزبە دادەنرێت لە دوای وەرگرتنەوەی دەسەڵات لەلایەن کڵچدارئۆغڵوەوە.
بەم ناکۆکییەی نێو جەهەپە دوای برایرێکی دادگەی ئەنقەرە دەێت، کاتێک ئەنجامی 38ـەمین کۆنگرەی جەهەپەی هەڵوشاندەوە، ئۆزگور ئۆزەل لە سەرۆکایەتی پارتەکە دورخرایەوە و کەمال کلچدارئۆغڵو بووە بە سەرۆکی جەهەپە.