ئەرسەلان عەبدوڵڵا
رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری تۆپی پێ
كێ ده‌ڵێ وه‌رزش و سیاسه‌ت نابێ تێكه‌ڵ بكرێن؟
رێک ده‌چمه ناو مه‌وزوعه‌كه و له نوێترین نموونه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م، ئه‌ندریا پیرلۆی راهێنه‌ری ئیتاڵی، كه بڕیار بوو له‌م رۆژانه بكرێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، كاره‌كه‌ی راگیرا و هه‌ندێک له حزبه سیاسییه‌كانی ئیتاڵیا لێیان كرد به هه‌ڵڵا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بواری گره‌وكردن و قوماری (رووسی) هه‌یه، ئێ ئه‌وروپا به گشتی و ئیتالیا به تایبه‌تی، دژی رووسیان له‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا هه‌یه‌تی و هه‌مووان به‌رگری له ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
پیرلۆ له راگه‌یاندراوێكدا، بێتاقه‌تی خۆی له پێشهاته‌كه ده‌ربڕی و ده‌ڵێت، دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه و كاره‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه، بازرگانییه.
پیرلۆ به ئاسانی بۆی ناچێته‌سه‌ر، چونكه به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكان، له مانگی ئایاری رابردووش له بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشی له رووسیا شانبه‌شانی ماتیرازی ئاماده‌بووه، كه هه‌مان كۆمپانیا سپۆنسه‌ری بووه، ئیترئیشهكه بووه‌ته سیاسی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بره‌ودان و ریكلام بۆ كاری قومار و گرهكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان بكات، خۆی ناشیرن ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ئیتاڵیا، كه "مه‌رسومی شه‌ره‌ف" هه‌یه و له 2018ـهوهرێگه نادرێت به ئاشكرا ریكلام بۆ كاری قومار بكرێت، كه تۆپی پێی ئیتاڵیا خۆی مارانگه‌سته‌ی ده‌ستی قومار و گره‌وكردنه له‌سه‌ر یارییه‌كان.
ئه‌وه نموونه‌یه‌كی ساده‌یه و ئه‌و ململانێیه وه‌رزشییه له نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئینگلته‌را ساڵانێكی زۆره هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی بە كێشه‌ی دوورگه‌ی فۆكلاندهوه هه‌یه، كه بابه‌تێكی سیاسیی نێوان ههردوووڵاته.
هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له‌م مۆندیاله‌ی ئه‌وێ رۆژێ له ئه‌مریكا كۆتایی هات، كاریگه‌ریی سیاسه‌ت به روونی دیار بوو، ئیسرائیل به ئاشكرا پشتگیریی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش دنیای كرد به دوو به‌ره، به‌ره‌یه‌كی دژه ئه‌رجه‌نتین و ئیسرائیل و به‌ره‌یه‌كیش پاڵپشتیكار له ئیسپانیا و شای وڵاته‌كه، كه به ئاشكرا پاڵپشتی له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌مووی سیاسه‌ته، له‌وه‌گه‌ڕێ هه‌ڵوێسته‌كان به پێوانه‌ی هه‌ریه‌كێكمان دروستن یان نادروست.
به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال له ئه‌مریكا و مه‌كسیک و كه‌نه‌دا، هه‌ر خۆی جگه له ئامانجه بازرگانییه‌كه‌ی، ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌بوو، بۆ هه‌رسێ وڵات له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه بایه‌خی زۆری هه‌بوو.له مێژووی وه‌رزش و تۆپی پێ به تایبه‌تی، زۆر ده‌گوترێت سیاسه‌ت و وه‌رزش نابێ تێكه‌ڵ بكرێن، به‌ڵام هه‌میشه سیاسه‌ت و وه‌رزش وه‌ک دوورووی یه‌ک دراو ده‌بینرێن، هه‌رچه‌نده وه‌رزش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بووه، له‌م باره‌وه‌ش رووداوگه‌لی زۆر هه‌ن و پێویست به باسكردنیان ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه، هه‌میشه ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت تێكیداوه، وه‌رزشی بونیادی ناوه‌ته‌وه، یان به لای كه‌مه‌وه گرژییه‌كانی هێوركردووه‌ته‌وه.
كوردستان و عێراقیش به‌ده‌ر نین له‌و بابه‌ته، باسی ساڵانی سه‌رده‌می به‌عس و چه‌ند ساڵێک دوای رووخانی رژێمه‌كه‌شی ناكه‌م، كه ده‌یان ئه‌ستێره‌ی كورد به‌هۆی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بێبه‌ش كران، به‌ڵكو دوور ناڕۆم و یه‌ك نموونه باس ده‌كه‌م، له 2023ـه‌وه‌و له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی سودانییه‌وه، حكومه‌تی عێراق به بڕیارێك ساڵانه بڕی چوار ملیار دینار ده‌داته هه‌ر یانه‌یه‌كی خولی ئه‌ستێره‌كان، جگه له یانه‌كانی كوردستان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه و جیاكاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه و وه‌رزشیش خراوه‌ته ناو بازنه‌كه‌وه.