رە‌حیم رەشیدی
كورته‌یه‌ك له ژیانی رە‌حیم رەشیدی کە بە "مسته‌ر كورد" بەناوبانگە
رە‌حیم رەشیدی، یان مستەر کورد، ساڵی 1978 لە ئاوایی مەرخوز سەر بە شاری سەقز، لە دایک بووە، تاکوو قۆناخی دیپلۆم خوێندویەتی. ساڵی 1996 بووەتە پێشمەرگە. شاره‌زای زمانەکانی کوردی، فارسی، سویدی و ئینگلیزییە.
سه‌ره‌تا ساڵی 1996، لە "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران و رۆژنامه‌ی کوردستان"، رۆژنامەوانی دەست پێکردوە.
ساڵی 2004 لە وڵاتی سوئید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "رێژوان" بوە کە به زمانه‌کانی سوئێدی‌و کوردی بڵاو ده‌کرایه‌وه.
وێرای ده‌یان وتاری ئه‌ده‌بی، سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی، چوار په‌ڕتووکی به ناوه‌کانی "له ئافریقا هه‌میشه نێوه‌ڕاست مانگی هاوینه، بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌تی دێموکراتیک، خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه، مافی ژن مافی مرۆڤ"، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
سالی 2006 تاکوو 2010، له ته‌له‌ویزیۆنی "تیشک"دا، که ناوه‌نده‌که‌ی له پاریس هه‌ڵکه‌وتوه، وێرای وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌دان، که‌سایه‌تی کوردستانی، ئێرانی‌و بیانی، وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگ‌و باس تێکۆشانی هه‌بووه.
لە ساڵی 2010 به دواوه، له‌گه‌ڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئەمەریکا و شۆڕای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ که رێکخراوێکی ئامریکاییه، تێکۆشانی هه‌بوە. بەشداری نووسینی به‌شی کتێبێکی کردوە به ناوی "گوتاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌م" له ژێر ناوی، "کورده‌کان چیان ده‌وێ‌ت و بۆ سه‌رکوت ده‌کرێن" کە به زمانه‌کانی فارسی و ئینگلیزی لە ئەمەریکا چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تاکوو ئێستا، له‌گه‌ڵ ده‌یان چاپه‌مه‌نی، ڕادیۆو ته‌له‌ویزیۆنه نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌تی سیاسیی، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی، نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی دیدار و چاوپێکه‌وتنی کردووه.
مسته‌ر كورد ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی رۆژنامه‌وانانی وڵاتی سوئێد، هاوکات له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان و له پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌دا، تێکۆشانی بووە، ئێستاش ئەندامی ناوەندی دەره‌وەی رۆژنامەوانانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كیه‌تیی رۆژنامه‌وانانی بیانی له ئه‌مەریكایه.
رەشیدی ساڵی 2018 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە نازناوی مستەر کوردی پێبەخشراوە و دواتر لەبەر کاریگەری ئەم نازناوە، رۆژنامەوای بەناوبانگی واشنگتن فریبەیکون ناوبراوی وەکوو کەسایەتی ساڵی 2018 هەڵبژارد.
دەزگای چاپەمەنی باس لە مانگی 6ی ساڵی 2019 دا لە بارەی رە‌حیم رەشیدی نووسیویەتی:
"ڕەحیم ڕەشیدی، یەک لەو ڕۆژنامەنووسە کارا و دڵسۆزانەی کوردە کە پەروەردەی ناو جەرگەی بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی کوردەو چەند ساڵێکە لە ئەمریکا نیشتەجێیە. دەکرێ ڕەشیدی وەک نموونەی کوردێکی دڵسۆز لەقەڵەم بدەین و لەبەرچاوی بگرین کە لەم چەند ساڵەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا، کۆنگرێس و ناوەند نێودەوڵەتییەکان و میدیا جیهانییەکان بە دەیان کەسایەتیی سیاسی، مافناس و کۆنگرێسمانی کردووەتە دۆستی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی و پرسی کورد و کوردستان و بەتایبەتی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئەمریکا و میدیاکانی ئەو وڵاتە ورووژاندووە و لە هەموو شوێنێک وەک پێداگرێکی پشوودرێژی مافی ڕەوای نەتەوەکەی دەردەکەوێت و دیمانەی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی نێودەوڵەتی لەبارەی کورد و کوردستان ساز کردووە و بووەتە کەسێکی خۆشەویست لەناو نەتەوەکەی. ئەم جۆرە کەسانە لەناو نەتەوە و نیشتمانی خۆیان سەربەرز و ڕووسوورن و مێژوو و ڕابردوو بە باشی لەسەریان دەنووسێت و قەزاوەت دەکات".
مسته‌ر كورد ئێستا بەرپرسی ئۆفیسی کەناڵی کوردستان24ـە لە ئەمەریکا. ره‌شیدی هاوكات ئه‌ندامی چالاكی ئه‌نستیوتی گۆڵد بۆ كاروباری ستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری چه‌ند كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌یه له واشنگتن.
هەروەها مستەر كورد ئەركی نوێنەرایەتیی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمەریكا و كەنەدا لە ئەستۆیە.