گێچه‌ڵى سێكسى له زانكۆ ليدى گاگاى هێنايه ده‌نگ
K24 – ھەولێر
فه‌رمانڕه‌واى ويلايه‌تى نيويۆرك داوايكرد، ياسايه‌ك بۆ رێگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ديارده‌ى ده‌ستدرێژى و گێچه‌ڵى سێكسى له زاكۆكانى ئه‌مريكا دابنرێت و ليدى گاگا، ژنه ئه‌ستێره‌ى پۆپى ئه‌مريكاش پشتيوانى له داواكه‌ى ده‌كات.
ئه‌ندرۆ كۆمۆ، فه‌رمانڕه‌واى ويلايه‌تى نيويۆرك، به ره‌سمى داوايكردووه، ياسايهكى تايبه‌ت ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له ده‌ستدرێژى و گێچه‌ڵى سێكسى له زانكۆكانى ويلايه‌ته‌كه‌ى بكرێت.
ليدى گاگا و كۆمۆ به يه‌كه‌وه نامهيهكى هاوبهشيان ئاراسته‌ى ياسادانه‌رانى ويلايه‌تى نيويۆرك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانيان له‌و باره‌يه‌وه بخه‌نه‌گه‌ڕ و ياسايهكى تايبه‌ت ده‌ربكه‌ن.
ئه‌م داوايه دواى ئه‌وه هات، توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى، كه مانگى رابردوو، ئه‌نجامه‌كانى بڵاوكرانه‌وه، دهريخستبوو، له زانكۆكانى ئه‌مريكا ئاستى ده‌ستدرێژى و گێچه‌ڵى سێكسى گه‌يشتووه‌ته ئاستى "په‌تا".
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، ته‌نيا له يه‌ك زانكۆدا له سه‌دا 18ى كچان له ساڵى يه‌كه‌مى خوێندنى زانكۆيياندا، رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى بوونه‌ته‌وه.
ليدى گاگا و كۆمۆ له چاوپێكهوتنێكياندا له‌گه‌ڵ گۆڤارى "بيلبورد" رايانگه‌ياندووه، له ئه‌مڕۆدا زۆربه‌ى كچانى زانكۆ رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ريان ده‌بنه‌وه و جگه له هه‌ندێك كه‌سى تۆمه‌تبار به‌شێوه‌يه‌كى گشتى دهستدرێژيكاران له سزا رزگار ده‌بن و قوربانييه‌كانيش هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌وتۆ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانيان شك نابه‌ن.
جێى ئاماژه‌يه، ساڵى رابردوو، ليدى گاگاى ته‌مه‌ن 29 ساڵ له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانييدا ئاشكرايكردبوو، كه له ته‌مه‌نى 19 ساڵييدا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.