مایكرۆسۆفت هه‌زاران كرێكار ده‌رده‌كا
كۆمپانیاى مایكرۆسۆفتى ئه‌مریكایى بڕیاریدا 7هه‌زار و 800 كارمه‌ندى كۆمپانیاكه‌ى ده‌ربكات و زۆرینه‌ى ره‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه
K24- هەولێر
كۆمپانیاى مایكرۆسۆفتى ئه‌مریكایى بڕیاریدا 7هه‌زار و 800 كارمه‌ندى كۆمپانیاكه‌ى ده‌ربكات و زۆرینه‌ى ره‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه له بوارى په‌یوه‌ندییه‌كان كارده‌كه‌ن.
كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێككاره به هۆى واژووكردنى گرێبه‌ستى كڕینى كۆمپانیاى نۆكیاى فنلهندییهوه بۆ مۆبایل بووه و به بودجه‌ى خۆى بڕى 750 تا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى ته‌واوكردنى ئه‌و گریبه‌سته ته‌رخانكردووه.
حكومه‌تى فنله‌ندا رایگه‌یاندووه، له وڵاته‌كه‌یدا 2 هه‌زار و 300 كرێكار كاریان له‌ده‌ستداوه. پێشتر له نۆكیا 3 هه‌زار و 500 كرێكار كاریان كردووه.
مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و رێككاره تا كۆتایى ساڵى دارایى داهاتوو كۆتایى دیت، واته حوزه‌یران/یۆنیۆى 2016.